کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

كرێكارێك خۆی ئه‌ڵقاوێز كرد، نه‌نگ و شه‌رمه‌زاری بۆ كۆماری ئیسلامی

81796102 70227124 1

81796102 70227124 1

بهپێی ڕاپۆرتی سایتیمۆدارا، ڕۆژی چوارشهممه٢١ی جۆزهردان لهمهیدانی نهوتییادئاوهرانلهشاری هۆوهیزه‌‌ كرێكارێكی لاو بهناوی عۆمران ڕۆشهنی موقهدهم، بههۆی نهدرانی حهقدهستی مانگانهی لهلایهن خاوهنكاری شیركهتینهزم ئافهرینانی ئیمانخۆی ئهڵقاوێز كرد و بهداخهوهگیانی لهدهست دا.

داستانی ئهم تراژێدیهدڵتهزێنهكههاوشێوهكهی ههموو ڕۆژێ لهئێران دووپات دهبێتهوه، یهكێك لهكرێكارانی ئهم شیركهتهبهمجۆرهباسی لێدهكا: “ئێمهساڵههایهلهو مهیدانهنهوتیهدا كار دهكهین. چهند مانگ لهمهوبهر خاوهنكاری شیركهت داوای لێكردین بهرگێكی سیپی كهقهراردادی نوێ بوو، ئیمزا بكهین. ئهو قهراردادهبهزهرهری ئێمهو بهقازانجی خاوهنكار تهواو دهبوو. ئێمه  ئیمزامان نهكرد. لهبهر ئهوهیكهئهو قهراردادهزۆرێك لهمهزایاكان لهوانهمهزایای خراپیی كهش و ههوا لهئێمهدهگرتهوهو خاوهنكار دهیتوانی بهچكۆلهترین بیانوو دهرمان كات. گوشارهكان بۆ ئیمزای ئهم قهراردادهههموو ڕۆژێ زیاتر دهبوون. نهفهرماندار و نه  بهرپرسی ئیتلاعات و نهسهرۆكی ئیدارهی كار، هیچ كامیان پشتیوانیان لێنهكردین، تا ئهوهیكهناچار بووین، قهراردادهكهئیمزا بكهین. ئهم كرێكارهلاوهپاش دوو مانگ دواخرانی حهقدهستهكهی كهناكرێ تهنانهت حهفتهیهكیشی ژیان پێ بهسهر بهری، كاتێك داوای ٥٠٠ ههزار تمهنی وهك یارمهتی كردبوو و وتبووی كههیچی نییهبیدا بهژن و منداڵهكهی و تهنانهت نانی شهویشی نییه، لهگهڵ وڵامیحهقدهستمان نییه‌”ی خاوهنكار ڕووبهڕوو ببۆوه‌. دوای ئهوهبوو كهبڕیاری خۆكوشتنی دا و خۆی ههڵاوهسی.

ڕۆژی پێنجشهممه٢٢ی جۆزهردان، ڕێكخراوهسهربهخۆ كرێكاریهكان لهوانهسهندیكای كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپهو سهندیكای كرێكارانی شیركهتی واحیدی ئۆتۆبوسڕانیی تاران و دهورووبهر، بهبڵاوكردنهوهی چهندین بهیانییهلهبهرامبهر مهرگی دڵتهزێنی ئهم كرێكارهلاوهدا، ههلوێستیان گرت. لهو بهیانییهیانهدا هاتووهكه‌: “سهرمایهداری بۆ مانهوهی دهسهڵاتی نهنگینی خۆی نهتهنیا ملهوڕی و چهوسانهوهی زاڵ كردووه،بهڵكوو خوێن و گیانی كرێكارانیش وهردهگرێ. لهمهملهكهتێك كهلهسهر خهزێنهیهڕاوهستاوه، خهڵكهكهی شهو بهزگی برسیهوهسهر دهنێنهوه‌. عۆمران ڕۆشهنی موقهدهم كهلهیهكێك لهدهوڵهمهندترین شیركهتهنهوتیهكاندا كاری دهكردت، بهخاتری ئهوهیكهحهقدهستهكهی پێنهدرا و بۆ ئهوهیكهلهوهزیاتر شهرمهندهی بنهماڵهكهی نهبێ، خۆی لهسهر دهكهلیتهڵای ڕهشهوهههڵاوهسی.

بهڵام كرێكاران نابێ بهخاتری دهست كورتی، لهبهرامبهر بنهماڵهكهی خۆیاندا، ههست به  شهرمهزاری بكهن. ئهوهسهرمایهداران و دهوڵهتهكانیانن كهدهبێ شهرمهندهی مرۆڤایهتی بن. هۆكاری ئهم ههژاری و برسیهتییه، نهزمی سهرمایهداریهكهملیاردها كهس لهجهماوهری كرێكار و زهحمهتكێشی جیهانی، بهخاتری بهرژهوهندی ماددی، لهوهها باروودۆخێكدا گرفتار كردووهكهعۆمران ڕۆشهنیهكان، بهخاتری، ڕوو دهكهنهخۆكشتن. كرێكارێك كهدڵسۆزانهو وهفادارانهههوڵ دهدا ههموو هێز و توانای خۆی بۆ دابین كردنی ژیانی بنهماڵهكهی بفرۆشێ، بۆچی دهبێ ههست بهشهرمهندهبوون بكات. ئهوهخهتای دهوڵهت و سهرمایهدارانی تهماكارهكهبهخاتری بهرژهوهندی ماددیی خۆیان، كرێكاران بهناهۆمێدی و بهدهستی بهتاڵهوهدهنێرنهوهماڵێ. ئهوان دهبێ شهرمهندهبن كهبههاكانی مرۆڤایهتی لهناویاندا نهماوه‌.

یهكهمین جار نییهكهناوهندهكانی سهركوتگهر و دژهكرێكارییئیسلامی، یاسای كارهدرۆیینهكهی خۆیان لهپهیوهند لهگهڵ ڕێگری لهداسهپاندنی ئیمزای قهرارداد بهبهرگهی سپیهوه،بهقازانجی خاوهنكارانی دز و گهندهڵ، پێشێل دهكهن. محهممهد حهجازی بهڕێوهبهری شیركهتینهزم ئافهرینانی ئیمانی ئیسلامی، هاوچهشنی ئۆمێد ئهسهدبهیگیه‌. ئهگهر لهجهرهیانی ناڕهزایهتییهكانی كرێكارانی نهیشهكهری ههفت تهپه، ئیبراهیم ڕهئیسیی جهللاد لهئهسهدبهیگی پشتیوانی كرد، لهئێستاشدا ناوهندهئیداری و قهزایی و سهركوتگهرهكانی كۆماری ئیسلامی لهبهرامبهر كرێكارانی شیركهتی نهوتییادئاوهران، لهخاوهنكاری سهرمایهدار و كڵاوبهرداری شیركهتی نهزم ئافرینانی ئیمانپشتیوانی دهكهن. واتهخاوهنكارێك كهلهماوهی پێنج ساڵی ڕابردوودا، بهپشت بهستن بهدزانی شهریكی قافڵهی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، بهردهوام لهحهقدهستی كرێكارانی كهم كردووهتهوهو دزی لێكردوون و خۆكشتنی عۆمران ڕۆشهنی موقهدهمیش، یهكێك لهبهرئهنجامهكانیهتی. ئهوهیهكهمین جار نییهكهلهنیزامی سهرمایهداریی ئیسلامیدا، كرێكاران و باقیی بێبهشانی كۆمهڵگا بههۆی ههژاری و دهست كورتیهوهو بۆ خۆدهرباز كردنیان، دهست دهدهنهخۆكوشتن. لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا نموونهگهلێكی زۆر لهخۆكوژی یان  قهستی خۆكوشتن لهئێران ڕوویان داوه‌. بۆ نموونه، كرێكارێكی لاو لهفرۆكهخانهی خومهینی بههۆی دهركرانی لهسهر كارهكهی، خۆی كوشت. لهكرماشان جانبازێكی پێشووی ڕژیم جهستهی خۆی ئاگر تێبهردا، ژنێكی دیكهلهمێترۆی تاران خۆی خستهژێر قهتارهوه‌. لهههمووان دڵتهزێنتر ئهوهیكهمنداڵێكی كاری ١١ ساڵ تهمهن لهكرماشان خۆی كوشت. ههمووی ئهوانهخراپتربوونی باروودۆخی نالهباری ژیانی خهڵكمان لهئێران پێ نیشان دهدهن.

بهڵام خۆكوشتن بۆ كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش، چارهی كار نییه‌. دهسهڵاتدارانی دز و گهندهڵی ڕژیمی ئیسلامی و خاوهنان و خاوهنكارانی مفتهخۆر و چهوسێنهری هێزی كار، بهخۆكوشتنی كرێكاران دهست لهبههرهكێشی و بهتاڵ كردنی سفرهی كرێكاران ههڵناگرن. كۆمهڵگای مهزنی ٤٠ ملیۆنیی كرێكارانی ئێران، خۆی گهورهترین و بههێزترین هێزی كۆمهڵایهتیهكهدهتوانێ لهڕێگهی ڕێكخراوهبوون و ڕێكخستینی چینایهتی، خۆی لهو ژیانهفهلاكهتبارهی كهحاكمانی ئیسلامیی سهرمایهبهسهریدا سهپاندوویانه، ڕزگار بكات. چینی كرێكار ئهگهر ڕێكخراو بێت، ئهو هێزهیهكهبهدهور و نهخشی خۆی، دهتوانێ باقیی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی دیكهش بۆ نهبهردی چارهنووس ساز دژبهڕژیمی جهنایهتكار و خوێنخۆری كۆماری ئیسلامی و باقی سهرمایهدارانی ستهمكار، كهبهچهوسانهوهی هێزی كاری كرێكارانهوهبهندن و ژیانی كرێكارانیان بهم ڕۆژهگهیاندووه، ئامادهبكات. ئهم هێزهمهزنهكۆمهڵایهتیه، ئهگهر لهپڕژوبڵاوی بێتهدهر و یهكگرتوو و ڕێكخراو بێت، ناوهندهسهركوتهكانی دهوڵهتی ئیسلامی ناتوانن لهبهرامبهریدا خۆڕاگرن. دام و دهزگای سهركوتی ڕژیم تهنیا لهباروودۆخی پڕژوبڵاوی و لهنهبوونی یهكگرتوویی كرێكاران و جهماوهری زهحمهتكێش دایهكهدهتوانێ درێژهبهوهحشیگهری و چهوسانهوهی سهرمایهبدات.