بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کیانووش قارەمانی، بەندکراوی سیاسی و خەڵکی قەسری شیرین، دوای سێ ساڵ بەندکران بە مەرج لە زیندان ئازاد کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “کیانووش قارەمانی” لە ناڕەزایەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشان دەستبەسەر و پاش ٤ مانگ، گوازترایه‌وه بۆ زیندانیی دیزڵ ئاباد.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو سەرەتای ساڵی ١٣٩٧ لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی قەسری شیرین بە تۆمەتی ئاگردانی بە ئەنقەستی (مزگەوت، پایگای بەسیج و مه‌هدیە) و “هەوڵدان دژی ئه‌منییه‌تی میللی” حوکمی ٢٠ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپابوو کە بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، زیاترین حوکم واتە ١٠ ساڵ بەندکران چووەته بواری جێبەجێ کردنەوە. له لایه‌كی دیكه‌وه، “ناسح فه‌تاحی” كه له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕێبه‌ندانی ساڵی ٩٠ به تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “ئه‌ندامێتی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، له ماوه‌ی ڕابردوودا و به‌دوای ته‌حه‌مۆلی ٩ ساڵ له ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، له زیندانی دزیڵ ئاباد به شێوه‌ی مه‌رجدار ئازاد كرا.