بە پێی ڕاپۆرته‌كان، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی جۆزەردان، هێزەکانی شاره‌داریی بە هاوکاری هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم هێرشیان کردە سەر دەستفرۆشان لە شەقامەکانی نەمەکی و فێردەوسی شاری سنە و لە ئاکامدا تێکهەڵچوون لە نێوان دەستفرۆشان و هێزەکانی ڕژیم هاتە ئاراوە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە جەریانی ئەم تێکهەڵچوونەدا، پاش ئازاردانی زۆری دەستفرۆشان، چوار کەسیان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كه ده‌ستفرۆشی ته‌نیا ڕێگای به‌ڕێچوونی به ملیۆن كه‌س له خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش له ئێران و كوردستانه و ده‌ستفرۆشان به‌رده‌وام لە لایەن هێزە ئینتزامی و چەکدارەکانی ڕژیمەوە خراونەتە ژێر گوشار و ڕێگه له كار و كاسبیان گیراوه.