کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتییه‌ك له‌ ئیتلاعاتی شاری بانه‌

ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتییه‌ك له‌ ئیتلاعاتی شاری بانه‌

ئه‌شكه‌نجه‌دانی هاووڵاتییه‌ك له‌ ئیتلاعاتی شاری بانه‌

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “دەوسینە”ی شاری بانە بە ناوی “فاروق عیبادی”، پاش بانگهێشت‌ کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە، لە لایەن مەئموورانی ئەمنییەتییەوە، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەو هاووڵاتییە سێ جار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانە کراوە. هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری بانگهێشت‌ کردنی ئەو هاووڵاتییە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بانە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا، نییە.