گشتگیر بوون و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رینی كۆرۆنا بۆ خه‌ڵك بووه‌ته ژه‌هرێكی كوشنده و ترسناك و بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامیش بووه‌ته به‌ره‌كه‌تێكی ئیلاهی تا له ژێر سێبه‌ریدا، حوكمی ئێعدامه‌كان به‌نهێنی به‌كرده‌وه ده‌رهێنێت و جه‌سته‌ی ئێعدام كراوان به‌دوور له چاوی ئازیزانیان له گۆڕه بێ ناو و نیشانه‌كان هاوێ. سه‌رانی كۆماری ئیسلامی، سه‌رشۆڕانه، به‌نیازن بیروڕای گشتی به ئه‌نجامدانی ئه‌م جه‌نایه‌تانه ڕابێنن.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، كاتێك باوكی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به ئێعدام سه‌ردانی واحیدی ئیجرای ئه‌حكامی دادگوسته‌ریی ورمێی كرد، پێیان وت كه حوكمی ئێعدامی كوڕه‌كه‌ی ٢٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌كرده‌وه ده‌رهاتووه. ئه‌م ئێعدامه له باروودۆخێكدا ئه‌نجام درا كه جێبه‌جێ كرانی حوكمه‌كه‌ی به پارێزه‌ره‌كه‌یان ڕانه‌گه‌یه‌ندرابوو و به بنه‌ماڵه‌ی هیدایه‌ت عهبدوڵڵاپووریش دوایین چاوپێكه‌وتنیان نه‌دابوو و ته‌نانه‌ت جه‌سته‌ی ناوبراویشیان به بنه‌ماڵه‌كه‌ی ته‌حویل نه‌داوه. به باوكی هیدایه‌تیان وتووه كه به ته‌مای دیتنی جه‌نازه‌ی كوڕه‌كه‌ی و شوێنی ناشتنه‌كه‌ی نه‌بێت و پێیان وتووه كه له شوێنێكی نامه‌علووم ناشتوویانه. هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور یه‌كێك له تۆمه‌تبارانی تێكههڵچوونهكهی شنۆ بوو له جۆزه‌ردانی ساڵی ٩٥دا كه پێشتر له بێدادگای ڕژیم له ورمێ سه‌ره‌تا به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام له دیوانی باڵا حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شایه‌وه. ئه‌م به‌ندكراوه له ساڵی ٩٦دا بۆ جارێكی دیكه موحاكمه كرا و دووباره به ئێعدام مه‌حكووم كرایه‌وه. تێكهه‌ڵچوونه‌كه له نێوان واحیدێكی هیزه‌كانی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران و هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی شنۆ ڕووی دابوو و له‌و شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون. شه‌ش كه‌سی دیكه له تۆمه‌تبارانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه سه‌رجه‌م به ٩٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كران. زۆربه‌ی كه‌سانی مه‌حكووم كرا‌و له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا، دانیشتووانی ئاواییه‌كانی ناوچه‌ی شنۆن كه به گومانی هاوكاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی تۆمه‌تباران “یه‌كێك له‌و كه‌سانه ته‌نانه‌ت له كاتی تێكههڵچوونهكهدا له ئاواییه‌كه نه‌بووه و بۆ كڕینی پێداویستی ڕۆیشتبووه شار به‌ڵام ده‌ستبه‌سه‌ركرا و به ١٠ ساڵ زیندان مه‌حكوومیان كردووه”.
بێ گومان، ئێعدامی به‌نهێنیی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور به‌شێكی جیانه‌كراوه له سیاسه‌تی گشتیی توندكردنه‌وه‌ی سه‌ركوت به‌ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری ئێران، كه مانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه. ڕژیمی ئیسلامی هه‌ر له ئێستاوه خۆی بۆ ده‌وره‌ی پاش كۆرۆنا ئاماده ده‌كات. كۆماری ئیسلامی له لایه‌كه‌وه به ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كردنی ڕێبه‌ران و ڕێكخه‌رانی مانگرتنه كرێكاریه‌كان و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی حوكمی شهللاق دژبه‌وان و توندكردنه‌وه‌ی سه‌ركوتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی سه‌رشه‌قام و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به ده‌ركردنی حوكمی قورسی زیندان دژبه ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر و ژنانی ئازاده و خوێندكارانێك كه له ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا به‌شداری ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها به ده‌ركردنی حوكمی ئێعدام بۆ به‌ندكراوانی سیاسی، به ته‌مایه خه‌ڵكی ناڕازی و وه‌گیان هاتووی ئێران چاوترسێن بكات. ڕژیم به‌و كرده‌وانه‌ی به‌نیازه به‌ربه گه‌شه‌ی ههمووجۆر جموجۆڵێكی خه‌باتكارانه له سه‌رتاسه‌ری ئێران و له كوردستان، كه به‌ردوام سه‌نگه‌رێكی گرینگی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌باتی خه‌ڵك و بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بووه، بگرێت.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له حاڵێكدا كه له‌ژێر گوشاری ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و باقی زلهێزه‌كانی ڕۆژاوا و ڕه‌قیبه ناوچهییهكانیدا هه‌نگاو به هه‌نگاو پاشه‌كشه ده‌كات و له ژێر زه‌ختی مانگرتنی به‌رده‌وامی كرێكاران و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كاندا، داماوی و بێ تواناییه‌كانی بۆ بیروڕای گشتی ده‌ركه‌وتووه، ده‌ستی داوه‌ته سه‌ركوت و زه‌بروزه‌نگی زیاتر. ئه‌م ڕژیمه به‌وپه‌ڕی داماویهوه به‌نیازه به توندكردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی و ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی، ماشێنی سه‌ركوته‌كه‌ی به‌ڕووی جه‌ماوه‌رێك دادا كه كه‌وتوونه‌ته ژێر مه‌نگه‌نه‌ی گشتگیربوونی ویرووسی كۆرۆنا و بێكاری و هه‌ژاری و گرانی و بێ مافی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی. به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی ئێعدامی به‌نهێنیی به‌ندكراوانی سیاسی و توندكردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای سه‌ركوت له ئێران، نه‌ك نیشانه‌ی هێز و توانای ڕژیمی ئیسلامی، به‌ڵكوو هه‌وڵێكه له ڕووی داماوییه‌وه له جه‌رگه‌ی قه‌یرانێكدا كه تێیدا گرفتاره. بێ گومان كۆماری ئیسلامی به ئێعدامی به‌نهێنیی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، نه ته‌نیا تووڕه‌یی پنگ خواردووی خه‌ڵكی خه‌باتكاری كوردستان ههڵدهچێنێ، به‌ڵكوو نه‌فره‌تی هه‌موو خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێرانیش به‌نه‌سیبی خۆی ده‌كات.
له باروودۆخێكدا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی حوكمی جهنایهتكارانهی ئێعدامی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپووری، به‌نهێنی، به‌كرده‌وه ده‌رهێناوه و حازریش نییه جه‌سته‌ی بێ گیانی ته‌حویلی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بداته‌وه، له حاڵێكدا كه ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره ته‌ناته‌ت حازر نییه شوێنی ناشتنه‌كه‌ی به دایك و باوك و كه‌س و كاری ڕابگه‌یه‌نێ، له‌و باروودۆخه‌دا دایك و باوك و كه‌س و كاری هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور پێویستیان به هاوپشتیی بێده‌ریغی خه‌ڵكی ئازادیخوازه له كوردستان و سه‌رتاسه‌ری ئێران. نابێ ڕێگه بدرێ كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێعدامی به‌ندكراوی سیاسی، هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور، بكاته ئامرازێك بۆ توندكردنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منیه‌تی له شاره‌كانی كوردستان. نابێ ڕێگه بدرێت كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی كه‌ش و هه‌وای ئه‌شكه‌نجه، زیندان و ئێعدام بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندانه‌كان بگوازێته‌وه. له باروودۆخێكدا كه له زۆربه‌ی وڵاته‌كانی جیهان، له ژێر گوشاری بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازیدا، ده‌ركردن و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سزای ئێعدام نه‌ماوه، نابێ ڕێگه به‌م ڕژیمه بدرێ كه به‌ندكراوانی سیاسی به‌نهێنی ئێعدام بكات و له گۆڕه بێ‌ناو و نیشانه‌كانیان هاوێ. پێویسته له ڕێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی یه‌كپارچه و یه‌كگرتووانه‌ی خۆمان، به‌و ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره نیشان بده‌ین كه سه‌رده‌می قه‌تڵی به‌ئانقه‌ستی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌رچووه.
تا كاتێك كه به‌ندكراوی سیاسی هه‌بێت و سزای ئێعدام به‌كرده‌وه ده‌ربێت، خواستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی ئێعدام و دیفاع له ئازادیی به‌ندكراوانی سیاسی، به واتای دیفاع له گشت بێبه‌شانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه تا بتوانن ئازادانه ده‌ست بده‌نه كۆبوونه‌وه و مانگرتن و دژایه‌تی ده‌ربڕین و ڕیزه‌كانی خۆیان یه‌كگرتوو و ڕێكخراو بكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌یكه دیلیه‌تی و ئه‌شكه‌نجه و كوشتن له زیندانه‌كاندا، هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكات.