به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە، به دەیان چالاکی سیاسی و مهدهنی ئهمشارهی بانگ كردووه و داوای هاوکاریی لێ کردوون.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لە ماوەی یەک حهفتهی ڕابردوودا، بە دەیان چالاکی سیاسی و بەندکراوی پێشووی سیاسی لە شاری سنە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگ کراون. شایانی باسه، ئیدارەی ئیتلاعات دوای بانگ کردنی ئەو چالاکانە داوای هاوکاری لێیان کردووە. جێگهی ئاماژهیه، چالاکانی سیاسی و بەندکراوانی پێشووی سیاسی بەردوام دەکەونە ژێر چاوەدێریی چڕی هێزە ئەمنییەکان و هەروەها بە شێوەی جۆراوجۆر کێشە و گرفتیان بۆ دروست دەکرێت.