کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی ده‌یان كرێكار به‌هۆی داخرانی دوو كارخانه‌ له‌ شاری سنه‌

بیکاری کارگران دو کارخانه تولیدی در سنندج

بیکاری کارگران دو کارخانه تولیدی در سنندج

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، به‌هۆی داخرانی دوو كارخانه‌ی “پۆفه‌كی شایر نه‌مه‌كی” و پارگل”ی سنه‌، ده‌یان كه‌س له‌ كرێكارانی ئه‌م دوو ناوه‌نده‌ بێكار بوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌ ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی پۆفه‌ك شایر نه‌مه‌كی لانیكه‌م ١٦ كرێكار كه‌ ڕاسته‌وخۆ له‌و شیركه‌ته‌ كاریان ده‌كرد  و هه‌روه‌ها ٤٠ كرێكار كه‌ ناڕاسته‌وخۆ چالاكیان بۆ ئه‌م ناوه‌نده‌ ئه‌نجام ده‌دا بێكار بوون. هه‌روه‌ها به‌هۆی ته‌عتیل بوونی كارخانه‌ی پارگل، پتر له‌ ١٠٠ كرێكاری ئه‌م كارخانه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای نه‌درانی ٧ مانگه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان، بێكار بوون.