کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی دانیشتووانی ناحیه‌ی بازیان

photo 2020 06 10 17 18 27

photo 2020 06 10 17 18 27

ڕۆژی چوارشەممە، بەشێک لە هاوڵاتییانی ناحیەی بازیان بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەکان و نەبوونی هەلی کار ده‌ستیان دایه‌

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپیشاندەران داوایان لە بەرپرسانی کارگەکانی سنووری بازیان كردووه‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام هه‌تا هێستا وڵامیان پێنه‌دراوه‌ته‌وه‌. به‌  وته‌ی ناڕازیان “هیچ کام لە کارگەکان هەلی کار بۆ کرێکاری ناوخۆیی دەستەبەر ناکەن  و ئه‌وه‌ش كرێكارانی له‌گه‌ڵ كێشه‌ و گرفتی بژێوی به‌ره‌وڕوو كردووه‌ته‌وه‌”. شایانی باسه‌، ئەمە دووەم رۆژە هاوڵاتییانی ناحیەکە ده‌ستیان داوه‌ته‌ كۆبوونه‌وه‌ و ڕاشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ هەتا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان واز له‌ ناڕه‌زایه‌تی ناهێنن. شایانی باسه‌، زیاتر لە ١٥٠ کارگە لە سنووری ناحیەی بازیاندا بوونیان هەیە، کە ڕێژەی ٣٠ له‌سه‌دی پیشەسازی عێراق پێکدەهێنێت.