له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیسی ڕژیم ڕایگه‌یاند كه هێڵی هه‌ژاریی بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی له تاران له ساڵی ٩٨ و ٩٩ی هه‌تاوی له ٢ و نیوی ملیۆن تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته چوار و نیو ملیۆن تمه‌ن و ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌یه كه هێڵی هه‌ژاری ئه‌م بنه‌ماڵانه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له تاران، ٨٠ له‌سه‌د به‌رز بووه‌ته‌وه. به پێی هه‌ر ئه‌م ئاماره، هێڵی هه‌ژاریی مامناوه‌ندی ئێران له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا له یك و نیو ملیۆن تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته دوو ملیۆن تمه‌ن. له هه‌مان حاڵیش‌دا، به پێی ئاماره‌كانی بانكی ناوه‌ندی نرخی تهوهرۆمی ساڵی ٩٧ و ٩٨، ٣١ و یه‌ك دههۆمی له‌سه‌د و ٤١ و دوو دههۆمی له‌سه‌د بووه. ئه‌گه‌رچی ده‌شزانین ڕێژه‌ی واقعیی ته‌وه‌رۆم و هێڵی هه‌ژاری زۆر له‌و ڕه‌قه‌مانه زیاترن كه له لایه‌ن ئه‌م دوو ناوه‌نده‌وه ڕاده‌گه‌یه‌ندرێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، هه‌ر ئه‌و ئامارانه قه‌یرانێكی به‌رین و داڕمانی ئابووری و لێكهه‌ڵوه‌شانی تان و پۆی كۆمه‌ڵگامان پێ نیشان ده‌ده‌ن كه ئه‌وه‌ش خۆی ده‌بێته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی ملیۆنیی كه‌سانێك كه له هێڵی هه‌ژاریی تۆخ، نزیك ده‌بنه‌وه. ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس له ١٩ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا، له ڕاپۆرتێكیدا، سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری و ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی نائارامیی كۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران هۆشداری دابوو. ئه‌م ڕێژه‌یه له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌رۆم و هێڵی هه‌ژاری له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، له حاڵێكدایه كه یه‌كساڵ له‌مه‌وبه‌ر خامنه‌یی به هات و هاوارێكی زۆره‌وه باسی له “هه‌نگاوی دووهه‌می ئینقلاب” كرد و به‌وپه‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه ئیدعای كرد كه “ئه‌م ئینقلابه له كاتی دهستپێكیهوه تا به‌ئه‌مڕۆ، نه بێبه‌زه‌یی و خوێن‌ڕێژ بووه و نه بێ ده‌سه‌ڵات و دڕدۆنگ. به ڕاشكاوی له به‌رامبه‌ر ملهوڕ و زۆرداردا ڕاوه‌ستاوه و له مه‌زلوومان و موسته‌زعه‌فان دیفاعی كردووه”. به گومانی ئه‌و، نه كوشت و كوشتاری ده‌یه‌ی ٦٠، نه قه‌تڵی به‌ناوبانگی به‌ندكراوانی سیاسی پاش نۆشینی جامی ژه‌هر، نه هێرش بۆسه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خوێندكاران له ده‌یه‌ی ٧٠، نه سه‌ركوتی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، هیچكامیان نیشانه‌ی بێڕه‌حمیی ئیسلامی سیاسی نه‌بووه و زیاتر هه‌ژاركردنی خه‌ڵكیش به‌مانای دیفاع له به‌ناو موستهزعهفهكان بووه. یه‌ك ساڵ دواتر خامنه‌یی له په‌یامه نهورۆزیهكهیدا، ناوی “جههێشی ته‌ولید“ی له‌سه‌ر ساڵی نوێ دانا. به‌ڵام باروودۆخی فه‌لاكه‌تباری كۆمه‌ڵگا و خه‌وتنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان له ئاستێكی به‌ریندا، په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌مووی ئه‌و درۆدهلهسانه لادا. له هه‌مان حاڵیش‌دا، هه‌موو ئاسه‌وار و نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، ده‌ركه‌وته‌ی فه‌لاكه‌ت له ئێران، سنووری ٥٠ له‌سه‌دیشی تێپه‌ڕاندووه. نه درۆدهلهسهكانی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به “جههێشی ته‌ولید” و نه درووشمه بێ ناوه‌رۆكه‌كانی ڕووحانی سه‌باره‌ت به “سووڕاندنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان“، ناتوانن ته‌نانه‌ت گۆشه‌یه‌ك له‌و ڕاستیه داپۆشن كه كۆمه‌ڵگا به چ خێراییهكهوه به‌ره‌و داڕمانی ئابووری ده‌ڕوات.
چاوخشاندنێك به‌سه‌ر بوودجه‌ی ئه‌مساڵی ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له به‌شی داهاتهكاندا، ته‌نیا له یه‌ك بواردا، ده‌رخه‌ری زۆرێك له‌و ڕاستیه حاشاههڵنهگرانهیه. ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له بوودجه‌ی ئه‌مساڵیدا، له‌سه‌ر هه‌نارده كردنی یه‌ك ملیۆن بۆشكه نه‌وتی خاو له ڕۆژدا به قیمه‌تی فرۆشی هه‌ر بۆشكهیهك ٥٠ دۆڵار، حیسابی كردبووه‌وه، به‌ڵام له باروودۆخێكدا كه ڕێژه‌ی هه‌نارده كردن كه‌متر له ٢٠٠ هه‌زار بۆشكه له ڕۆژدایه كه قیمهتهكهشی له ماوه‌ی سێ مانگی ڕابردوودا له نێوان ١٠ تا ٢٥ دۆلار بۆ هه‌ر بۆشكهیهك بووه، ده‌توانین به‌وه بگه‌ین كه ده‌وڵه‌تی ڕووحانی له‌گه‌ڵ چ كهسری بوودجه‌یه‌كی به‌رین به‌ره‌وڕووه. خۆشبین ترین به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی ئه‌م كهسری بوودجهیهیان پتر له ١٥٠ هه‌زار ملیارد تمه‌ن به‌رئاورد كردووه. كه‌وابوو ده‌وڵه‌تی ڕووحانی هیچ ڕێگایه‌كی بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌م كهسری بوودجه‌یه بۆ نامێنێته‌وه بێجگه‌له ئه‌وه‌یكه له ئاستێكی یه‌كجار به‌ریندا، پشتیوانه‌ی دراوی ئێران بكاته ته‌ڵا و هاوكات هێرش به‌رێته سه‌ر سفره‌ی به‌تاڵی خه‌ڵك. زه‌وت كرانی شمشی تهڵایهكی زۆر له توركییه كه وه‌ك ده‌وترێ ٢٧ تۆن بووه و یان ئازادكردنی “سه‌هامی عه‌داڵه‌ت” و یان هه‌ر ئه‌و به‌رزكردنه‌وه‌یه‌ی نرخی بێنزین له ساڵی ڕابردوودا، ته‌نیا چه‌ند نموونه له سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد و ڕووحانی بوون.
ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌كانی مه‌جلیس له ڕاپۆرته‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێ: “ئاكامی كرده‌وه‌یی و به‌رچاوی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕاده‌یه له هێڵی هه‌ژاری له ماوه‌ی سێ ساڵدا، بوونی ٥٧ ملیۆن هه‌ژاره له وڵاتی ئێران‌دا” كه به وته‌ی ئه‌م ناوه‌نده “به شێوه‌ی جیدی پێویستیان به یارمه‌تیی ده‌وڵه‌ت ده‌بێت“. پرسیار ئه‌وه‌یه، ده‌وڵه‌تێك كه له‌مساڵدا له‌گه‌ڵ ١٥٠ ملیارد تمه‌ن كهسری بوودجه به‌ره‌وڕووه، به‌ڕاستی چۆن ده‌توانێ یارمه‌تیی ئه‌م كه‌سانه بدات؟
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره، هیچ ڕۆژێكیش نییه كه هه‌واڵی گه‌نده‌ڵی و دزیی كهڵانی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم نه‌بیستین. كاتێك كه ئیختلاسی شه‌ش و شه‌ش دههۆمی ملیارد یۆرۆیی پێترۆشیمی له به‌نده‌ره‌كانی ئێران، بوو به سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان، باس له پێترۆشیمیی گه‌یت” و پێترۆشیمیی خۆریی زاوای وه‌زیری پێشوو” كرا. “سۆڵتانی قیل“، به‌ته‌نیا سوڵتان نه‌بوو. له ڕۆژنامه‌كاندا ناوی سۆڵتانهكانی دیكه‌ش، ڕیز كرابوون. هه‌ر له حه‌فته‌ی ڕابردوودا، واته له ڕێكه‌وتی ١٣ی جۆزه‌ردان، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندیی ئێران كه بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وته‌ی كهڵانی ئابووریی ئێران ڕۆیشتبووه مه‌جلیس، ئاشكرای كرد كه ته‌نیا له ١٥ ساڵی ڕابردوودا “٢٨٠ ملیارد دراو خراوه‌ته ناو بازاڕه‌وه تا نرخی دراو و به‌شوێنیدا نرخی ته‌وه‌رۆم كۆنتڕۆڵ بكرێت، به‌ڵام هه‌مووی ئه‌م دراوانه له ئێران ڕۆیشتوونه‌ته ده‌ره‌وه و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه”. هه‌ر له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، له جه‌ره‌یانی نومایشی دادگایی كردنی ئه‌سه‌دبه‌یگی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و مێهرداد ڕۆسته‌می سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په، یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان، دزیین و كه‌ڵكی نابه‌جێ وه‌رگرتن له یه‌ك ملیارد و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو له لایه‌ن ئه‌و دوو كه‌سه‌وه. به وته‌ی دادستانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، سه‌رۆكی سندووقی گه‌شه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، دادستانی گشتی و كوڕه‌كه‌ی، جه‌هانگیری جێگری ڕووحانی و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی ڕژیمیش، له‌و كڵاوبهرداریهدا ده‌ستیان بووه. نابێ له‌بیرمان بچێته‌وه، كاتێك كه ئه‌م دزیانه له لایه‌ن نوێنه‌ران و هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاریی هه‌فت ته‌په‌وه له‌قاو دران، ئه‌م ههڵسووڕاوانهیان به زیندان و ئه‌شكه‌نجه مه‌حكووم كرد و ته‌نانه‌ت سپیده قولیان، داكۆكیكاری بوێری كرێكارانی هه‌فت ته‌په و به‌ڕێوه‌به‌رانی نهشریهی گامیان، به تاوانی دیفاع له كرێكارانی هه‌فت ته‌په زیندانی كرد.
له ڕاستیدا، ئه‌م هه‌ژاریه ملیۆنیه و ئه‌م گه‌نده‌ڵی و دزیه گه‌ورانه، دوو به‌ری یه‌ك سكه‌ن و ئاكامی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمێكی سه‌ركوتگه‌ری سه‌رمایه‌دارین. جه‌ماوه‌ری ملیۆنیی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت چینی كرێكاری شۆڕشگێڕ، ئه‌گه‌ر پێداویستیه‌كانی ڕووخاندنی شۆڕگێڕانه‌ی ئه‌م ڕژیمه دابین بكه‌ن، بێ گومان، ده‌توانن مۆری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره بده‌ن.