کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئێعدامی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور به‌ندكراوی سیاسی

ئێعدامی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور به‌ندكراوی سیاسی 1

ئێعدامی هیدایه‌ت عه‌بدوڵڵاپوور به‌ندكراوی سیاسی 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی زیندانی ورمێ دوای تێپەڕبوونی یەک مانگ لە گواستنەوەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی بۆ شوێنێکی نادیار، بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە ناوبراو لە سێدارە دراوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، بنەماڵەی هیدایەت عەبدوڵاپوور سەردانی بەشی جێبەجێ کردنی حوکمەکانی ئوستانی ورمێیان کردووە و لەوێ پێیان ڕاگەیاندووە کە كوڕه‌كه‌یان ٢٠ ڕۆژ لەمه‌وبه‌ر بە ئامادەبوونی بنەماڵەی کوژراوەکانی تێکهەڵچوونەکەی گوندی قەرەسەقەل لە سێدارە دراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ٩٥ لە لایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری له‌ پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە تێکهەڵچوونی گوندی قەرەسەقەل کە لەنێوان پێشمەرگەکانی حدکا و هێزەکانی سپای پاسداران هاتە ئاراوە، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا. ڕاگەیەناندنی هەواڵی لەسێدارە دانی هیدایەت عەبدووڵڵاپوور بە بنەماڵەکەی لە کاتێکدایە کە تەنانەت پارێزەرەکەشی ئاگادار نەبووە. جێگه‌ی ئاماژیه‌، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٠ی مانگی گوڵان، هیدایەت عەبدوڵڵاپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارە، لە بەندی سیاسی زیندانی ناوەندیی ورمێ بۆ دەرەوەی ئه‌م زیندانه‌ گوازرابوویه‌وه‌. هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردانی ساڵی ٩٧ هاوڕێ لەگەڵ دەیان کەسی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای نزیک بە سێ مانگ ڕاگیران لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ و ئەشکەنجەیەکی زۆر، بۆ زیندانی ورمێ گوازرابوویەوە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی جۆزەردان، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی تەمەن ٤٠ ساڵی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “ڕەحیمی یووسفی” لە زیندانی ناوەندیی شاری نەغەدە جێبەجێ کراوە. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ئه‌م زیندانه‌ ڕاگوێزرابوو.