کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسێكی خه‌ڵكی لۆرستان

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “نەسروڵلا لەشەنی”، ڕۆژنامەنووس و بەندکراوی سیاسی پێشوو كه‌ لە لایەن حکوومەتی توركییه‌وە بۆ ئێران دیپۆرت کراوەتەوە، له‌ لایه‌ن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “نەسروڵڵا لەشەنی”، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی لوڕستان کە ماوەی چەند مانگێک لە هەرێمی کوردستان بووە و دوایی ڕووی لە وڵاتی توركییه‌ کردووە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی توركییه‌ دەستبەسەر و دیپۆرتی ئێران کراوەتەوە. ناوبراو دوای ئەوەی کە ڕۆژی شەممە ١٧ی جۆزەردان لە ڕێگای شاری خۆی دیپۆرت کرایه‌وه‌، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی دووشەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە بنەماڵەکەی ئاگادار کراوه‌ته‌وه‌ کە دەستبەسەر کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، “نەسروڵڵا لەشەنی” لە بەرەبەرەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران له‌ ساڵی ١٣٩٢ لە لایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ساڵی دواتر لە لایەن لقی ١٥ی دادگای ڕژیم له‌ شاری تاران بە تۆمەتی “کۆبوونەوە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام” حوکمی ٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و بۆ ماوەی دوو ساڵ هەموو جۆرە چالاکییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لێ قەدەغە کرابوو.

بابەتی پەیوەندیدار

له‌ده‌ست چوونی بینایی چاوێكی “ئاریان مه‌مه‌ندی” كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی سه‌رده‌شت

-

ڕێپێوانی دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌ ئیسڕائیل

-

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ده‌روه‌ی وڵات بۆ ئیدانه‌كردنی سزای ئێعدام

-

بێبه‌ری كردنی ٢٠٠ مامۆستای زانكۆ له‌ ساڵی ١٤٠٢

-

گیان‌له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار له‌ سێ شاری ئێران

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان پاش ئاشكراكردنی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر قوتابیان

-