ژماره‌یه‌ك له دانیشتووانی مه‌نته‌قه‌ی “كوی په‌توبافی” مهاباد، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، له ناڕه‌زایه‌تیی به فرۆشتنی فه‌زای سه‌وزی ئه‌م شارۆچكه‌یه له لایه‌ن شاره‌داریی، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست فرۆشتنی فه‌زای سه‌وز و گۆڕینی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له لایه‌ن شاره‌داریی و شوڕای شار، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگیرانی خێرای ئه‌م پڕۆژه‌یه بوون.