ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەشێک لە ژنانی چالاک و ژینگەپارێزی شاری پیرانشار، له ههڵمهتێكی ژینگهپارێزیدا، ههستاون به چاندنی نهمام له گردی نهورۆزی ئهمشاره.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشەممە ١٩ی جۆزەردان، ژنانی ژینگەپارێز بە هاوکاریی ڕێکخراوی ژینگەپارێزی پیرانشار، هەڵمەتێکی چاندنی نەمامیان لە گردی “نەورۆز” بەڕێوەبرد. لەم پێوەندییەدا ئەنجومەنی ژینگەپارێزی پیرانشار ڕایگەیاندوە به ڕەچاوکردنی ڕۆڵی تایبەت و سەرەکیی ژنان و کەرتی پەروەردە لە کۆمەڵگەدا، بۆ زیاتر جێکەوتنی بیری ژینگەپارێزی لە بنەماڵەدا، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار زیاتر تیشک دەخاتە سەر خاتوونەکان و ئەمجارە ئەو ئەرکە بە ژنان سپێردرا. شایانی باسە، ئەنجومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لەسەر دەستی کەسانی دڵسۆز و خەمخۆر، ساڵانە چەندین چالاکیی ئەدەبی، فەرهەنگی و ژینگەپارێزی بەڕێوەدەبەن کە لە هەر یەکێک لەم چالاکییانەدا ژنان پێشەنگن و ڕۆڵی بەرچاویان هەیە.