کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی هاووڵاتییه‌ك بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان،هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به‌ ناوی “محه‌ممه‌د قادری” به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ، گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕێكه‌وتی ١٥ی مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ وێڕای حه‌وت كه‌سی دیكه‌ به‌ناوه‌كانی، ئه‌حه‌د مه‌حموودحه‌سه‌ن، “ئه‌بووبه‌كر مه‌حموودحه‌سه‌ن”، “واحد قادری”، “حیسامه‌دین پیرانی”، “ئه‌میر قادری”، “سه‌لام باپیروه‌ند” و “عه‌لی قادری”له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ له‌ شاری پیرانشار ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. شایانی باسه‌، پێشتریش له‌ ڕۆژی ٦ی جۆزه‌ردان، دایك و باوكی “محه‌ممه‌د قادری” له‌ لایه‌ن ئیتلاعاتی ورمێیه‌وه‌ بانگ كرابوون و توانیبوویان بۆ چه‌ند ده‌قه‌ كوڕه‌كه‌یان له‌ حاڵه‌تی بێهۆشی ببینن. ئه‌مه‌ له‌حاڵێكدایه‌ كه‌ ئه‌و كات كه‌ ئاسه‌واری ئه‌شكه‌نجه‌ به‌سه‌ر جه‌سته‌ی ناوبراوه‌وه‌ ده‌بیندرا، به‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی وتراوه‌ كه‌ محه‌ممه‌د “خودزنی” كردووه‌ و پێشتریش له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی ده‌ست شۆردن، به‌نیاز بووه‌ كه‌ خۆی بكوژێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌م كه‌سانه‌ ته‌نیا “ئه‌بووبه‌كر مه‌حموودحه‌سه‌ن”، “سه‌لام باپیروه‌ند” و “حیسامه‌دین پیرانی” ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردان به‌ قه‌راری وه‌سیقه‌ی له‌ زیندان ئازاد كراون.