هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان کە لەلایەن دەزگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه حوکمی ١٥ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپاوه و له ئێستادا له زیندانی به‌نده‌رعه‌باس ڕاگیراوه، له مافی پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بێبه‌ری كراوه.
به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، تەحسین پیرووزی، بەندکراوی سیاسی، کە کۆتایی ساڵی ڕابردوو بۆ زیندانی بەندەرعەباس لە باشووری ئێران دوور خراوەتەوە هه‌تا ئێستا مافی مرەخەسی پێ نەدراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی ئەو زیندانه تەنانەت لە کاتی تەشەنەی پەتای کۆرۆناشدا حازر نەبوون مافی مرەخەسی بەو بەندکراوە سیاسییەی خەڵکی مەریوان بدەن. شایانی باسه ناوبراو به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری سنه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و دواجار، مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردوو بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی زیندانی به‌نده‌رعه‌باس كرا.