بەشێک لە پزیشکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین بایکۆتی دەوامیان دەستپێکرد و داوایان كردووه كه موچەی مانگی فێوریهی ئەمساڵیان دابەشبکرێت.
ڕۆژی شهممه، لە کاتژمێر ٨ی بەیانییەوە، بەشێک لە پزیشکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان رایانگەیاند كه بەهۆی وەرنەگرتنی موچەی مانگی فێوریه، تەواوی نەخۆشخانە و بنکە تەندروستیی و شوێنە فریاگوزارییەکان چۆڵدەکەن. پێشتر، پزیشکانی ئەو ناوچانە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردبوو كه “بەرپرسیارێتی ڕوودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو و مەترسییەک لە پاش چۆڵکردنی شوێنەکان لەسەر ئەستۆ و بەرپرسیارێتی حکومەت دەبێت، کە ئامادەنییە سەرەڕای بەردەستبوونی نەختینە، موچە دابەش بکات”. ههروهها باسیان لەوەشکردبو كه “لە ئەگەری وەرنەگرتنی موچەی مانگی دوو تاوەکو ٦ی ئەم مانگە، ههموو نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیاندا چۆڵ دەکەین.” شایانی باسه، تاوەکو ئێستا، فەرمانبەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مانگی فێوریهی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە.