به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی مانگی پوشپه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كه‌مئه‌ندامان و چالاكانی سینفی ڕێكخراوه‌كانی كه‌مئه‌ندامان، له ناڕه‌زایه‌تیی به به‌كردوه ده‌رنه‌هێنانی ماده‌ی ٦ی یاسای كه‌مئه‌ندامان كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی بێهداشت له رێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نوسراوه، خوازیاری دابیین كردنی خزمه‌تگوزاری توانبه‌خشی جسمی و ده‌رونی له به‌شی بیمه‌ی سلامه‌تی كه‌سانی كه‌مئه‌ندام بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، له درێژه‌ی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه، ڕاوێژكاری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌زاره‌تی بێهداشت به‌ڵێنی داوه كه تا ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی پوشپه‌ر داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكات.