
ڕۆژی سێشەممە ١٣ی جۆزەردان، چەندین ماشینی هێزە نیزامییەکان بە چەکی سووک و نیوەقورسەوە هێرشیان کردە سەر گوندی “چەکۆ”ی شاری سەردەشت و لەگەڵ خەڵکی ئەو گوندەدا تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لەو هێرشەدا، هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی شتومەکی کاسبکارانی ئەو گوندەیان داوه. دهشڵێت، هێزە نیزامییەکان بە بیانووی شتومەکی قاچاخ، بە چەندین ماشین نیزامییەوە ڕژاونەته نێو ئەو گوندەوە و هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی شتومەک و ئەسپی کاسبکارانیان داوە.شایانی باسه،لە ئەنجامی ئەو هێرشە، هاووڵاتییانی دانیشتووی گوندی چەکۆ، لەگەڵ هێزە نیزامییەکان تووشی شەڕ و تێکەڵچوون بوون و ئیزنی دەستبەسەرداگرتنی شتومەک و ئەسپی کاسبکارانیان بە هێزە نیزامییەکانی ڕژیم نەداوه.
