کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

به‌رده‌وامی له‌ناوبردنی ژینگه‌ی مه‌ریوان له‌ لایه‌ن شاره‌داریی

به‌رده‌وامی له‌ناوبردنی ژینگه‌ی مه‌ریوان له‌ لایه‌ن شاره‌داریی

به‌رده‌وامی له‌ناوبردنی ژینگه‌ی مه‌ریوان له‌ لایه‌ن شاره‌داریی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ شارەداریی مەریوان لە هەوڵێکی دیکە و ئەمجارە بە شێوەی ئاشکرا دارەکانی لێره‌واره‌كانی ده‌ورووبه‌ری زرێباریان بڕیوەته‌وه‌ و زەوینەکانیان کێڵاوە.

بەپێی زانیارییەکانی “ئەنجومەنی سەوزی چیا”ی مه‌ریوان، شارەداریی ئه‌مشاره‌ دەوروبەری ده‌ریاچه‌ی زرێباری کێڵاوە و لێڕەوارەکانی دەوروبەری ئەو ده‌ریاچه‌یه‌ی تێکداوە کە ئەمە دەبێتە هۆی زیان بەرکەوتن بە ڕواڵەت، سروشت و ئێکۆسیستەمی دەوروبەری زرێبار. هەروەها شارەداریی شارۆچکەی “کانی دینار”، لە هەوڵێکی بەربڵاو و بە بیانووی جۆراوجۆرەوە، دارستانەکانی ده‌ورووبه‌ری ئەو شارۆچکەیەی بڕیوە و سرووشتی ئەو گوندەی گۆریوه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو و بەتایبەت لە یەک ساڵی ڕابردوودا، نەیارانی ژینگە بە شێوەیەکی چڕوپڕ دەستیان کردووە بە لەنێوبردنی دارەکانی زاگرۆس کە ئەمە هەڕەشە لە ئێکۆسیستەمی ناوچەکە دەکات. هەر لەو پەیوەندییە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، دارستانەکانی گوندەکانی “بەرقوڕوو و لەنگەرێز” بە شێوەیەکی بەربڵاو ئاگری تێبەردرا و بوو بەهۆی خەسارێکی گەورەی ژینگەیی لەو ناوچەیە.