
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤ی مانگی جۆزه‌ردان، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی پێنج ڕیشتێر، ساڵح ئاوای ئۆستانی ئیلامی له‌رزاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له قووڵایی ١١ كیلۆمیتریی عه‌زردا ڕوویداوه. پاش ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه، دوو پاش له‌رزه‌ی دیكه به گوڕی ٢ و ٨ ده‌هۆم و ٢ و ٩ ده‌هۆم هاتووه. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆنتڕۆڵی قه‌یرانی ئۆستانی ئیلام، هه‌تا ئێستا هیچ خه‌ساره‌تێكی ئیحتمالیی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
