
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی پیرانشار، شنۆ و كرماشان به ناوه‌كانی “عومه‌ر خاگزاد”، “ڕه‌سووڵ كه‌ریمی” و “ئالان به‌نگین” له لایه‌ن دادگای ڕژیم به زیندان مه‌حكووم كراون.
به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١١ی جۆزه‌ردان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوی “عومه‌ر خاگزاد” له شاره‌دێی لاهیجانی شه‌رقی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به‌هۆكاری نادیار ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیاكرا. له لایه‌كی دیكه‌وه لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، “ڕەسوول کەریمی جەلاوەند”، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری کرماشان کە لە کاتی ناڕەزایەتییکەندا دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی “هەوڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له کرماشان بە پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی جۆزەردان، لاوێکی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش”ی شاری شنۆ، بە ناوی “ئالان بەنگین” تەمەن ٢١ ساڵ لە لایەن دادسەرای نیزامیی شاری تەورێزەوە بە ٥ مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرا. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئالان بەنگین” سەرەتای مانگی گوڵانی ئەمساڵ، لە کاتی سەربازیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش دەستبەسەرکرانی، لاوێکی دیکەی خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” بە ناوی “یەحیا ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگویزرابوو.
