کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی شنۆ

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی

دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی به‌ به‌ندكراوانی سیاسیی زیندانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی گوشاری بەردەوامی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بۆ سەر داواکاری گشتیی ئەمشاره‌، مەرەخەسی سه‌رجه‌م بەندکراوانی سیاسی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌ و هەموویان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هەموو بەندکراوانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی شنۆ کە پاش بڵاوبوونەوەی ویرووسی کرۆنا چووبوونەوه‌ مەرەخەسی، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەیان گەڕێندراونه‌ته‌وه‌ بۆ زیندان. بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیدارەی ئیتلاعات داواکاری گشتیی شاری شنۆی ناچار کردووە کە بەندکراوانی ئەمنییەتی بانگهێشت بکاتەوە و ئیتر بە هیچ هۆکارێ مەرەخەسییان پێ نەدا. شایانی باسه‌، ئیدارەی ئیتلاعات بە داواکاری گشتی راگەیاندووە: بە هۆی دۆخی ئەمنیییەتیی ناوچەکە دەبێ مۆڵەتی مەرەخەسی هەموو بەندکراوانی سیاسی و ئەمنییەتی هەڵوەشێتەوە و ئەوانەی وا لە مەرەخەسین بە زووترین کات بگەڕێنەوە ناو زیندان.