
ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سووتانی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌كانی غه‌ربی ئێران له شاره‌كانی كۆهگیلویه و بۆیه‌رئه‌حمه‌د، خوزستان، فارس، ئیلام، كوردستان و بووشێهر، هه‌روا به‌رده‌وامه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردووش‌دا ئاگر لە دارستانەکانی “بۆزێن و مەرەخێڵ”ی شاری پاوە بەربووه و به‌هۆیه‌وه ٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە له‌ناو ئاگردا سووتاون. شایانی باسه، ئەو ئاگرکەوتنەوە له دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە هەتا سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە درێژەی کێشاوه و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووه. پێویسته بوترێ كه لە کاتێکدا كه ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستان و لەوەڕگاکان لە ئەستۆی حکوومەتە، بەڵام لە کوردستان و به گشتی ئێران ئەم ئەرکە کەوتووەتە ئەستۆی ڕێکخراو و ئەنجومەنە ژینگەپارێزییەکان و کەسانی دڵسۆز و خەمخۆری ژینگە و بە ئەرک و هه‌زینه‌ی خۆیان و بەدەستی بەتاڵ هەوڵ دەدەن ئاگرەکان بكوژێننه‌وه. دەسەڵاتیش لەم پێوەندییەدا نەک خۆی بە خاوەن ناکا و بە فریای ئەم شوێنانە ناکەوێ، بەڵکوو بەرپرسیاری یەکەمە لە ئاگرگرتنی ئەو ناوچانە و هەر جارە بە بیانوویەک ئاگر بەردەداتە دارستانەکانی کوردستان.
