
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان، چەند چالاکییەکی شاخەوانی لە شاره‌كانی کوردستان بەڕێوەچوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، بۆ ڕێزگرتن له یادی سەید “ڕەحیم بەدوی” باوکی ژینگە پارێزی بۆکان، ڕێوڕه‌سمێك لە چیای تەرەغە لە لایەن “یانەی شاخەوانی ئەورازی بۆکان، گروپی ژینگە پارێزانی بۆکان، ئەنجومەنی چیای سەوزی مەریوان و گروپی کەژوانی “پاژین”ی بانه به‌ڕێوه‌چوو. شاخەوانانی گروپی شاخەوانی “تەوار” و “قەرەقای سەقز”یش، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی نەخۆشیMS.، به‌سه‌ر کێوی “سوڵتان”دا چوونه‌سه‌رێ. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك له چالاکانی شاخەوانی گروپی شاخەوانی “هەڵۆی سەقز” به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی شاخه‌وانی به‌سه‌ر كێوی “بەردووپەرێشانی قووڕوێ” سه‌ركه‌وتن. له لایه‌كی دیكه‌وه، چالاکانی شاخەوانی لێژنەی شاخەوانانی “هێلانەداڵ”ی مەریوان چوونه شاخی کوڕەی میانە. هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، تیمی ٣٥ کەسی گروپی شاخەوانی “گیاڕەنگی سەردەشت”، گروپی شاخەوانی “چل چەمە”ی دیواندەرە، باشگای شاخەوانی “ئاراز”ی مەهاباد، باشگای شاخەوانانی ئیلام، باشگای شاخەوانی “جەمشید”ی ئیلام و گروپی شاخەوانی هەڵۆ چه‌ند چالاكییه‌كی شاخه‌وانییان به‌ڕێوه‌برد.
