کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئازادكرانی هاووڵاتییه‌ك له‌ زیندانی كرماشان

بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد بوو

بەندکراوێکی سیاسی لە بەندیخانەی کرماشان ئازاد بوو

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی کە لە زیندانی ناوه‌ندی کرماشان ڕاگیرابوو، دوای تەواو بوونی ماوەی حوکمەکەی له‌ زیندان ئازاد كرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بەندکراوێکی سیاسی ڕاگیراو لە زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان بە ناوی “ناسر مورادی” كه‌ له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو، پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌ زیندان ئازاد كرا. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هەتا ئێستا هەواڵی ئازاد كرانی ناوبراو میدیایی نەبووەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناسر مورادی مانگی جۆزەردانی ٩٤ لە لایەن هێزەکانی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان دەستبەسەر و دواتر لە لایەن لقی چواری دادگای ڕژیم له‌ شاری کرماشان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ١٠ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای کرماشان بۆ پێنج ساڵ زیندان کەم كرایه‌وه‌.