
دوو کۆڵبەری خەڵکی سەلاسی باوەجانی و سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کران.
به پێی ڕاپۆرتهكان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری چۆمانی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لەئاکامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە بریندار بووە، “عەلی خزرزادە” خەڵکی گوندێكی سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیەندراوە کە ئێستا لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە. لەلایەکی دیکەوە و لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. شایانی باسه، ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە خەڵکی سەلاسی باوهجانی بووه هێستا ئاشكرا نهكراوه.
