کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی رۆمینا ئه‌شڕه‌فی له‌ سنه‌

اعتراض بە قتل رومینا اشرفی در سنندج

اعتراض بە قتل رومینا اشرفی در سنندج

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٩ی جۆزه‌ردان كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی بواری مافی ژنان له‌ شاری سنه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ كوشتنی كاره‌ساتبار و ده‌ڵته‌زێنی “رۆمینا ئه‌شڕه‌فی” به‌ده‌ستی باوكی، له‌ پاركی “ئایتی” ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی چه‌ندین ده‌ست نووسراوه‌ به‌ ناوه‌ڕۆكی “ژن نامووس كه‌س نییه‌”، “كوشتنی رۆمینا مه‌حكوومه‌” و “ده‌سته‌واژه‌ی نامووس ده‌بێ بنبڕ بكرێ”، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به‌م كاره‌ساته‌ نامرۆییه‌ و مه‌حكووم كردنی، خوازیاری سزادانی ده‌ستووپێوه‌نده‌كانی ئه‌م ڕووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ بوون. شایانی باسه‌، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا یه‌كێك له‌ به‌شداربووان نووسراوه‌یه‌كی له‌ مه‌حكووم كردنی كوشتنی “رۆمینا ئه‌شڕه‌فی” خوێنده‌وه‌ كه‌ تێدا ئاماژه‌ به‌ بواره‌كانی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و یاسایی له‌دژی ژنان له‌ژێرناوی  “نامووس په‌ره‌ستی” و دیارده‌ی منداڵ ئازاری كرابوو.