کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

رومینا قوربانیی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتووریی زاڵ

Romina Ashrafi

Romina Ashrafi

رومینا ئهشرهفی، كچی ١٣ ساڵهی خهڵكی ئاواییسفید سهنگان لهمیری سهربهئاستارا لهڕۆژی یهكی جۆزهرداندا بهخاتری ههڵاتنی لهگهڵ پیاوێكی ٣٥ ساڵه، لهلایهن باوكیهوهكوژرا‌. ئهمجارهشیان دیسان قاتڵهكه، كچهمێرمنداڵهكهی خۆی سهربڕی تا بۆ ههمیشه‌ “لكهی نهنگ لهسهر شهرافهتی بنهماڵهكهی بسڕێتهوه‌”. بهپێی ڕاپۆرتهكان، رومینا بههۆی دژایهتی باوكی لهگهڵ هاوسهرگیری ئهو و پیاوهدڵخوازهكهی، لهماڵێ ههڵدێت. بهڵام پاش ههڵاتنی لهگهڵ پیاوهكه، بههۆی پهیگیر كردنی بنهماڵهكهی، پۆلیس دهستبهسهریان دهكات. پۆلیسبههمهن خاوهریكهرومینای ههڵفریواندووهو لهماڵێ بهههڵاتنی داوه، دوای بڕێك لێپرسینهوهئازاد دهكات. بهوتهی شایهتحاڵان، رومینا كهدهیزانی چ چارهنووسێك چاوهڕوانی دهكات، لهگهڕانهوهی بۆ ماڵ دهترسا و تهنانهت دهپاڕاوهكهتهحویلی باوكی نهدهنهوه‌. بهڵام قازییهكهبهپێی یاسای كۆماری ئیسلامی تهحویلی باوكی دهداتهوه‌. قاتڵ، واتهباوكی ئهم كچه، پاش ئهنجام دانی ئهو قهتڵهدهستبهسهر دهكرێت. بهڵام بهپێی ماددهی ٢٢٠ی یاسای سزادانی ئیسلامیباوك یان باوكی باوكێك كهمنداڵی خۆی كوشتبێ، قهساس ناكرێت و تهنیا بهپێدانی دیهی قهتڵهكهبهمیراتگرانی كهسهكوژراوهكه و بهتهعزیر مهحكووم دهكرێت“. حهسهن ڕووحانی لهدانیشتنی ڕۆژی چوارشهممه٧ی جۆزهردانی ههیئهتی دهوڵهت، بهوپهڕی بێشهرمیهوهنیگهرانیی خۆی لهئاست توندوتیژی ناوماڵ لهتالێش دهربڕی و فهرمانی دا كهلهپێڕاگهیشتن بهگهڵاڵهكانی ڕێگری لهتوندوتیژی پهلهبكرێت.

لهو كارهساتهدڵتهزێنهدا،تهنیا باوكێك كهداسی مهرگی لهسهر گهردنی كچهكهی داناوهو بێرهحمانهكوشتوویهتی ، تاوانیار نییه‌. ئهو پیاوه٣٥ ساڵهیهی كهدهستدرێژیی بهدونیای منداڵانهی رومینا كردووهو ئهوی بهناوعاشقكردووهو بهههڵاتنی داوه، ئهو پێكهاتهچینایهتی و سیاسی و ئیدێئۆلۆژیك و یاسایانهی كهپۆلیس و دهزگای قهزاییی مهئموور كردووهكهلهپیاوی دهستدرێژ و منداڵ ئازار خۆش بن و ئازادی بكهن و رومینای ترساو و بێدیفاع تهحویلی باوكی بدهنهوه، ئهو كلتوورهدواكهوتووهئایینیهو ئهو كلتوورهپرتووكاوهپیاومهزنانهیهی كهئهم جهنایهتانهدهخوڵقێنی، ههر ههمووی ئهوانهتاوانبارن. لێرهدا ههموو ئهم پێكهاتهو یاسا و ڕێسا كۆمهڵایهتیانهدهستیان داوهتهدهستی یهك تا ئهم قهتڵهدڵتهزێنه‌‌ ڕوو بدات. كۆماری ئیسلامی و ڕووحانییهكان پتر له٤٠ ساڵه، تا ئهو جێگایهی كهتوانیویانهئهم كۆمهڵگایهیان بهرهو دواكهوتوویی بردووهو بهستێنێكی لهباریان بۆ خوڵقاندنی ئهم جهنایهتانهئامادهكردووه‌. لهكۆمهڵگایهكی پێشكهوتوودا، لهكۆمهڵگایهكدا كهئاستی خهبات و وشیاری و كلتووری گشتیی خهڵك بهجێگایهك گهیتشتووهكهلهبوارهجۆراوجۆرهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیدا پاشهكشهیانبهكلتووری ئایینی و پیاومهزنانهو منداڵ ئازازیی كردووه، پهیوهندیی جنسیی كهسانی سهرتر له١٨ ساڵلهگهڵ كچانی ژێر تهمهنی ١٦ ساڵبهتاوان لهقهڵهم دهدرێت و كهسانێك كهئهو تاوانهئهنجام دهدهن لهگهڵ سزای یاسا بهرهوڕوو دهبنهوه‌. بهڵام ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تهنانهت پاش ئهوهیكهلهساڵی ٨١ دا یاسا و ڕێسای پهیوهندیدار بهتهمهنی هاوسهرگیریی بهڕۆژ كردهوه، بهپهسند كردنی مافی هاوسهرگیریی پیاوان لهگهڵ كچانی ١٣ ساڵ تهمهن و تهنانهت خوارتر لهو تهمهنهش، بهو دهستدرێژیهئاشكرایه، بواری شهرعی و یاسایی بهخشی و جێگیری كرد.

لهو كارهساتهدا، رومینا بههۆی نافهرمانی، واتهبهڕهوایهتی پیاومهزنانهكهیبههۆی لكهدار كردنی شهرافهتی بنهماڵه‌”كهیكوژرا. باوك لهجیات ئهوهیكهلهكچهكهی لهبهرامبهر پیاوهتاوانبارهكهدا كهدهستدرێژیی كردووهتهدونیای منداڵانهی، پشتیوانی بكات، بهقوربانی كردنی دووبارهی ئهم قوربانییه،ویستوویهتی لكهی نهنگینی سهر شانی بنهماڵهكهی بسڕێتهوه‌. لێرهدا تهنانهت قاتڵهكهش خۆی كهئهو جهنایهتهترسناكهی ئهنجام داوه، قوربانیی پێكهاتهی چینایهتی و كۆمهڵایهتی و كلتووریی زاڵه‌. قهتڵی نامووسی كهیهكێك لهقیزهونترین دیمهنهكانی توندوتیژیهدژبهژنان لهكۆمهڵگای سهرمایهداریدا بهشێوهیهكی بهرچاو پێگهی نزمی ژنان لهم نیزامهچینایهتیهدا نیشان دهدات. توندوتیژی دژبهژنان تهنانهت لهدڕندانهترین شكڵیشیدا، دیاردهیهكی جیهانییهو تهنیا تایبهت بهو كۆمهڵگایانهنییهكهدهسهڵاتی ئیسلامییان بهسهرهوه‌.

بهڵام لهكۆمهڵگایهكی وهكوو ئێران كهتێیدا ئایین و سهرمایهو یاساكانی شهرعی ئیسلامی لهگهڵ دهسهڵاتداریهتی سهرمایهداری لێكدراون و ژنان بهیاسا، ڕهگهزی دووههم بهحیساب دێن، توندوتیژی دژبهژنان و قهتڵی نامووسی، پانتاییهكی ترسناكتری بهخۆی گرتووه‌. ئهم ڕژیمهبهكهڵك وهرگرتن لهئایینی ئیسلام وهك ئامرازی ئیدێئۆلۆژیك و بهیارمهتیی كلتووری كۆنهپهرستانهی پیاوسالاری وهك یهكێك لهپایهكانی دهسهڵاتهكهی، ههڵاواردن و نابهرابهریی ڕهگهزی و توندوتیژی بۆ سهر ژنانی بهیاسا دهرهێناوهو جێی خستووه‌. لهئێرانی ژێر دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامی، مافهسهرهتاییهكانی ژنان لهوانهمافی جیابوونهوه، مافی سهرپهرستیی منداڵان، مافی میرات، مافی سهفهركردن، مافی ههڵبژاردنی جلوبهرگ، مافی ههڵبژاردنی ڕشتهی خوێندن و گهلێك مافی دیكه،پێشێل دهكرێن. ژنان مافی ههڵسووكهوتی ئازادانهیان لهگهڵ پیاوان نییه‌. ڕژیم بهپێدانی مافی چهند هاوسهری بهپیاوان و بهپهرهپێدانی سیغه، ڕواڵهتێكی یاسایی داوهبهلهشفرۆشی و كڕین و فرۆشتنی ژنان. ههڵاواردنی ڕهگهزی لهههموو شوێنێكی كۆمهڵگا و تهنانهت لهناوهندهكانی فێركردندا بووهتهیاسایهكی ڕهخنهههڵنهگر. داسهپاندنی ئهو بێ مافی و توندوتیژیانه، دیمهنی ئاشكرای جهههنهمێكهكهسهرمایهو ئایین خوڵقاندوویانه‌. لهڕاستیدا ئهو ههمووهتوندوتیژیه دهوڵهتیه‌‌ دژبهژنان، لهبوارهجۆراوجۆرهكانی ژیانی كۆمهڵایهتیدا، بهستێنێكی لهباری بۆ پهرهسهندنی توندوتیژی دژبهژنان  و قهتڵی نامووسی خوڵقاندووه‌. ههربۆیه، توندوتیژی دژبهژن، بهههموو نههامهتیهكانیهوه، دیاردهیهكی كۆمهڵایهتیهو وهك ههر دیاردهیهكی كۆمهڵایهتیی دیكهپێویستهسهرچاوهو خوڵقێنهرهكهی بناسرێت و بهپێی تایبهتمهندیهكان و بهشێوهی ڕێكخراو و لهپانتاییهكی كۆمهڵایهتیدا، هێزی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش و ئینسانهئازادهو یهكسانی خوازهكان، دژبهم دیاردهیهبێنهمهیدان. نابێ ڕێگهی بدرێ قهتڵی رومینا بهدهستی باوكی و دهستدرێژیی پیاوه٣٥ ساڵهكهبهدونیای منداڵانهی ئهو، بهبابهتێكی كهسی و بنهماڵهیی و قهومی و كلتووری و ئایینی لهقهڵهم بدرێت و تاوانباران لهدواهات و سزا لهئهمان دابن. بهڵام ئهگهر دهست بۆ ڕیشهبهرین، كۆماری ئیسلامی و ئهو نیزامهچینایهتییهی كهپارێزهری ئهم پهیوهندیانهیه، هۆكاری سهرهكیی ئهم جهنایهتهن. كهوابوو خهبات لهپێناو نهمانی توندوتیژی دژبهژنان و ههڵوهشاندنهوهی ئاپارتایدی ڕهگهزی، بهشێكی جیانهكراوهلهخهباتی دژهسهرمایهداری و خهبات دژبهدهوڵهتی ئایینی. ڕێك لهو ڕوانگهوهیهكهلهناوبردنی بهستێنهئابووری و كۆمهڵایهتی و سیاسی و یاساییهكانی توندوتیژی دژبهژنان و قهتڵهنامووسیهكان لهمهسیری پهلاماری ڕادیكاڵ بۆسهر ڕژیمی سهرمایهداریی ئایینی زاڵ لهئێران و لهڕێگهی ڕووخاندنی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیهوهدێتهدی.