کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام بۆ زیندانی ئێوین

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام بۆ زیندانی ئێوین

ڕاگوێزرانی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئیلام بۆ زیندانی ئێوین

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاکێكی مەدەنی خەڵکی شاری ئیلام کە لە لایەن دادگای ڕژیم له‌ شاری تاران حوکمی دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندانی ئێوین کرا.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “ڕوحوڵڵا میرزایی”، له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێوینی تاران کرا. ڕوحوڵڵا میرزایی تەمەن ٢٧ ساڵ و دانیشتووی شاری ئیلام، ڕێکەوتی ٢ی مانگی گوڵانی پاره‌كه‌، بە هۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێوین گوازترابوویه‌وه‌ و ڕۆژی ٤ی جۆزەردانی هەمان ساڵ بە دانانی وه‌سیقه‌ و بە شێوەی کاتی له‌ زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو دواجار له‌ وه‌رزی پاییزی ساڵی ڕابردوو لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای ڕژیم له‌ تاران بە تۆمەتی “بێ ڕێزی بە خامنه‌یی” و “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.