ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٦ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “فیاد ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “کوران”ی سهربه ناوچەی سۆما و برادۆست، بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکییە لە سنووری ورمێ بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتهكان، ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی حکوومەتی ئێران، ڕۆیشتووەتە ناو خاکی تورکییە و لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی “درێشک”ی تورکییە لە نزیک سنووری ورمێ بە تەقەی هێزەکانی ئەرتەشی تورکیە بریندار کراوە. جێگهی ئاماژهیه، ئەو کۆڵبەرە، لەلایەن دانیشتوانی گوندی “کوران” بۆ نەخۆشخانەی ورمێ ڕاگوێزراوه.