کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بێكاربوونی ٢٨٠ كرێكاری ڕه‌ستن و چنینی فه‌ڕش له‌ ورمێ

بێكاربوونی ٢٨٠ كرێكاری ڕه‌ستن و چنینی فه‌ڕش له‌ ورمێ

بێكاربوونی ٢٨٠ كرێكاری ڕه‌ستن و چنینی فه‌ڕش له‌ ورمێ

بەرپرسی ڕێکخراوی سەنعەت و مەعدەنی ئۆستانی ورمێ ڕایگەیاندووه‌: “بەهۆی هاتنی ویرووسی کۆرۆناوە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن تمەن خەسارەت لە بەشی ڕستن و چنینی “ڕاخەر” واته‌ فه‌ڕش کەوتووە.

“جەواد وەقاری” لە وتووێژێکدا، لەگەڵ هەواڵنێریی “ئیسنا” ڕایگەیاندووه‌: “بە دوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، شایەتی داخرانی کارگەکانی ڕستن و چنینی فه‌ڕش لەم پاریزگایە بووین کە بەپێی دوایین بەراوردکارییەکان، داخرانی کارگەکان ٣٠٠ ملیۆن تمەنی خەسارەتیان بەرکەوتووە. ڕاشیگەیاندووه‌: لە ئێستادا تەنیا ٧ کارگە مۆڵەتی پێدراو چالاکی بكه‌ن و لەو کارگەیانە نزیکەی ٢٨٠ کەس خەریکی کاری ڕستن و چنینی فه‌ڕشن کە بەهۆی کۆرۆنا هەموویان بێکار بوون. ناوبراو هەروەها دەڵێت: زۆربەی ڕسێنەرەکانی ئۆستانی ورمێ بە شێوەی ڕۆژمۆزد کار دەکەن و خاوەنکارەکانیش هەوڵی بیمەکردنی ئەوان نادەن کە ئەمە بووەتە هۆی دوو بەرابەر بوونەوەی کێشە بۆ ڕسێنەران. شایانی باسه‌، ساڵانە نزیکەی ٢٩٠ هەزار میتری چوارگۆشە فه‌ڕش لە ئۆستانی ورمێ دەچندرێت و لە کێشە سەرەکییەکانی هەناردەکردنی فه‌ڕش، گەمارۆکان، بەرزبوونەوەی نرخی کەرەستەکان و کێشەی گومرۆک، دێتە ئەژمار.