کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگیرانی ١٧ به‌ندكراوی سیاسیی له‌ زیندانی شنۆ به‌ زیاتر له‌ ٨١ ساڵ زیندان

ڕاگیرانی ١٧ به‌ندكراوی سیاسیی له‌ زیندانی شنۆ به‌ زیاتر له‌ ٨١ ساڵ

ڕاگیرانی ١٧ به‌ندكراوی سیاسیی له‌ زیندانی شنۆ به‌ زیاتر له‌ ٨١ ساڵ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لانیکەم ١٧ بەندکراوی سیاسی لە زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ ڕاگیراون کە هەواڵی دەستبەسەر کران و سەپاندنی حوکم بە سەر ٧ کەسیان هەتا ئێستا میدیایی نەبووەتەوە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ئێستادا ١٧ بەندکراوی سیاسی به‌ناوه‌كانی “عەلی عارفی، فەخرەدین دەروێش پوور، مەنسوور مامەند ڕەش، ڕەسووڵ بارووت، ڕەشید ناسرزادە، حامید سۆفی ئەمیرئاباد، نادر زیایی فەڕ، شەفیع فەقی زادە، ئەبووبەکر میناپاک، محەممەد ئەمین قازی، کامیل ئەحمەدی، کوروش عەزیزی، تەیب بامروەت، مەغدید محەممەدزادە، یوسف ئەحمەدی، سەید نەجمەدین حسێنی و یوسف سمسان” لە زیندانی ناوەندیی شاری شنۆ ڕاگیراون کە سەرجەم حوکمی ٨١ ساڵ و ٦ مانگ زیندانیان بە سەردا سەپاوە. شایانی باسه‌، لە کۆی ئەو ١٧ بەندکراوە سیاسییە، ١٦ کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی “لەگەڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و یەکێکیان بە تۆمەتی چالاکی کرێکاری حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپاوە.