کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

قوربانی بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ورمێ

قوربانی بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ورمێ

قوربانی بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ڕژیم لە سنوورەکانی ورمێ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و به‌هۆیه‌وه‌ لانیکەم سێ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی جۆزەردان، هێزەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی گوندی سنووری کۆران سەر بە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و به‌هۆیه‌وه‌ کۆڵبەرێک بە ناوی “ئەرسەلان ئەحمەدی” دەستبەجێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. هەروەها دوو کۆڵبەری دیکەش کە برا بوون بە ناوەکانی “توران ئەحمەدی و ڕدوان ئەحمەدی” بە سەختی بریندار بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، لانیکەم ٩ کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و توركییه برینداربوون.