سه‌رله به‌یانی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، تۆپخانەکانی ئه‌ڕته‌شی توركییه چەند گوندێکیان لە سنوری برادۆست بۆردومان کرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بۆردومانەکە “گوندی گوڕەشە، گوندی خەلیفان، کەندەگەری و بەرزاییەکانى چیادێل”یان لە سنورى برادۆست گرتوەتەوە. شایانی باسه، له كاتی ئه‌م تۆپبارانه، ژمارەیەک شوانکارە لە ناوچەکانى نزیک بۆردومانەکەبون و بۆ پاراستنى گیانى خۆیان ناوچەکەیان جێهێشتووه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كانی ئه‌م تۆپبارانه بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.