ڕۆژی شه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی كرماشان، به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی ئێعتڕازیی، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ١٢ كه‌س له كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگای ئاسنی كرماشان، بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و ٢ ساڵ جێژنانه‌كانیان هه‌تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه “شیركه‌تی جه‌هادی نه‌سر” له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شیركه‌تی قه‌راردادی به‌ستووه، ده‌ڵێن: له بارودۆخێكی دژواری ئابووری دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و خوازیاری په‌رداخت كردنی هه‌رچی خێرای حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن.