به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، “ئیدریس گه‌له‌داری” دانیشتووی شاری سنه كه له‌ڕێكه‌وتی ١٦ی گوڵانه‌وه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به قه‌راری وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی جۆزه‌ردان پاش ١٩ ڕۆژ ڕاگیران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرا. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ئیدریس گه‌له‌داری له‌به‌ر ده‌ست دا نییه.