کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی چوار كاسبكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركییه‌

كوژران و برینداربوونی چوار كاسبكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركییه‌

كوژران و برینداربوونی چوار كاسبكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی توركییه‌

له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزەکانی ئەرتشی توركییه لە بەرزاییەکانی “خەجێ ‌خان”  دەستڕێژییان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئاکامدا، کاسبکارێک بە ناوی “قادر یادسار” تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی گوندی “دێم قشڵاق”ی شاری ماکۆ، گیانی لەدەست دا و سێ کاسبکاری دیکە لەو ڕووداوەدا برینداربوون.

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئەو ژمارە لە کاسبکارانە، لە کاتی تێپەڕبوون لە سنوور کراونەته‌ ئامانجی تەقەی هێزەکانی ئەرتشی توركییه و هەتا ئێستا تەرمی “قادر یادسار” ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە. هەروەها چەندین سەر ئەسپی کاسبکاران لەناو چوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٢٦ی گوڵانیش، له‌ ئاكامی ته‌قه‌ی هێزەکانی توركییه لە ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری “کوتۆل”ی خۆی، کۆڵبەرێک بە ناوی “بەهرام یووسفی” تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی گوندی “بەلەجووک” گیانی لەدەستدابوو و کۆڵبەرێکی دیکە بە ناوی “شەمسەدین عومەرپوور” بەسەختی بریندار ببوو.