بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەرزاییەکانی گوندی “زەڕین چووب”ی شاری سهرپۆل زههاب، زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی “ئەلیاس مەحموود”، سووتا.
فەرمانداریی شاری سهرپۆل زههاب لە وتووژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “ئیلنا” ڕایگەیاندووه: “بەهۆی ئاگرکەوتنەوە زیاتر لە هێکتارێک گەنم و جۆی دانیشتووانی گوندی ئەلیاس مەحموود سووتا. ڕاشیگەیاندووه: هاووڵاتییانی دانیشتووی ئەو گوندانە بۆ خۆیان هەوڵی کوژاندنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەیان بە ئیمکاناتی کەمەوە داوه.