ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكاران له‌ئاست له‌خواره‌وه بوونی ڕێژه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به سه‌رنج دان به ڕێژه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ی ئاوسان و قووڵبوونه‌وه‌ی جیاوازی له نێوان هه‌زینه‌كانی ژیان و لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕازیین.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكاران كه چاوه‌ڕێی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتی شوڕای باڵای كار له ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی لانیكهمی حه‌قده‌سته‌كانیان بوون، به‌دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی پێشبینی نه‌كراوی ئه‌م دانیشتنه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ری میزی وتووێژ و گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی جیدی بۆ دیاری كردنی حه‌قده‌ستی واقێعی كرێكاران به پێی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی ئاوسان و پێداویستییه‌كانی ژیان بوون.