به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێك له کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا لانیکەم ٤ کۆڵبەر بریندار بوون.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی مانگی گوڵان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سهر به ئۆستانی کرماشان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لانیکەم ٤ کۆڵبەر بهناوهكانی “سالار و کەیهان” خەڵکی جوانڕۆ، “محەممەد ئەمینی” خەڵکی سەوڵاوا و “زەکەریا” خەڵکی بەخشی شاهۆی ڕوانسەر بریندار بوون. شایانی باسه، هێزەکانی ڕژیم چەکی ساچمەییان بە کار هێناوە و چەندین کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.