لقی ٥ی دادوەریی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی ڕژیم له شاری سەقز، هه‌ڵگرتنی به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆ دوو چالاكی كرێكاری دانیشتووی ئه‌مشاره، “مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” دەر کرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، پۆلیسی ئەمنییەتیی سەقز بە تۆمەتی “تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی” و “تێکدانی بێروڕای گشتی”، سکاڵای لەسەر ئەو دوو چالاکە کرێکارییە تۆمار کردووە. په‌روه‌نده‌ی ئەو دوو چالاکە کرێکارییە لە لقی ٥ی دادوەریی لێکۆڵینەوەی دادسەرای گشتی سەقز لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت و ئەو لقە بە پشتبەستن بە ماددەی ٢٦٥ی یاسای دادڕەسیی کەیفەریی پەسەندکراوی ساڵی ٩٢، هه‌ڵگرتنی به‌دواداچوونی قه‌زایی بۆ ئەو دوو چالاکە کرێکارییە دەرکردووە. جێگه‌ی وه‌بیرهێناوه‌یه، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مانگی گوڵان، عوسمان ئیسماعیلی و مه‌حموود ساڵحی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئەماکنی هێزە نیزامییەکانی سەقز کرابوون، بەڵام ئەوان لە چوون بۆ ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە خۆیان بواردووە.