بە پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرزانە جەلالی” خوێندكاری باڵای زانكۆی تاران لە بواری ئینسان ناسی و بەرپرسی پێشووی ڕۆژنامەی “صبح”ی زانكۆی تاران و هه‌روه‌ها چالاکی بواری مافی ژنان، لە لایەن لقی ١ی دادگای ڕژیم له شاری کرماشان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە له‌دژی نیزام”، حوکمی ١ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن ناوبراو لە ڕێكه‌وتی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٥، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر لە ڕۆژی ٢٣ی ڕەشەممەی هه‌مان ساڵ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی له زیندان ئازاد کرابوو. شایانی باسه، دوای ئازاد كرانی، ناوبرا چەندین جار لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە بانگهێشت و داوای هاوکاری لێ کرابوو.