کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گوشاری هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر عوسمان مسته‌فاپوور

گوشاری هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر عوسمان مسته‌فاپوور4

گوشاری هێزه‌كانی ئیتلاعات بۆ سه‌ر عوسمان مسته‌فاپوور4

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، “عوسمان مستەفاپوور”، به‌ندكراوی سیاسیی، بەهۆی گوشاری ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار، زێدی خۆی بەجێ هێشتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو پاش ئازادبوونی لە زیندان بە شێوەی بەردەوام بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەتییەکان کراوە و لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ی خەزەڵوەری ٩٨، “عوسمان مستەفاپوور” و “محەممەد نەزەری”، پاش ٥٣ ساڵ زیندان، لە گرتووخانه‌ی ناوەندیی شاری ورمێ ئازاد کران. “عوسمان مستەفاپوور”، پووشپەڕی ساڵی ١٣٧٠ لە ناوچەی “تەرگەوەڕ”ی ورمێ دەستبەسەر کرا و دواتر بە تۆمەتی “ئەندامبوونی لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” بە ٢٥ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. شایانی باسه‌، کۆتاییەکانی ساڵی ٩٢ی هەتاوی پاش ٢٣ ساڵ له‌ دەستبەسەر كرانی، لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ ورمێ حوکمی زیندانی “عوسمان مستەفاپوور”ی بۆ ٣٥ ساڵ زیندانی تەعزیری گۆڕی. هه‌روه‌ها “محەممەد نەزەری”، به‌ندكراوی سیاسی  خەڵکی شاری “سایین قەڵا”، ڕۆژی ٩ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٧٣، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، لەلایەن مەئموورانی ئەمنییەتیی سپای ئەبووزەری شاری بۆکانەوە دەستبەسەر و لە دادگای سەرەتایی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو و سەرئەنجام ساڵی ١٣٧٨، حوکمی لەسێدارەدانەکەی بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.