کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕێزگرتن له‌ یادی ڕه‌حیم به‌ده‌وی له‌ لایه‌ن چالاكانی مه‌ده‌نی شاری بۆكان

photo 2020 05 19 10 33 12

photo 2020 05 19 10 33 12

له‌ ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەشێک لە چالاکان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری بۆکان، بە کۆبوونەوە لە بەر ماڵی “سەید ڕەحیم بەدەوی”، لە ڕێوڕەسمێکدا، وێڕای دەربڕینی هەستی هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆیان، ڕووداوی دڵتەزێنی گیان له‌ده‌ستدانی ناوبراو لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان دەربڕی و ڕێزیان لە زەحمەت و تێکۆشانی لەخۆبردووانەی ئه‌و ماموستایه‌ گرت.

بەپێی بڕیاری ڕۆژی پێشووی چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بۆکان، بۆ ڕێزگرتن لە چالاکی و زەحمەتی بێوچانی چەندین ساڵەی “سەید ڕەحیم بەدەوی”، ناسراو بە “باوکی ژینگەپارێزیی” بۆکان و دامەزرێنەری یەکەم ڕێکخراوەی ژینگەپارێزی لەمشارە، بە کۆبوونەوە لەبەر ماڵی ناوبراو، بە پێشکەشکردنی وتار و خوێندنەوەی بەیاننامە، هەست و پێزانینی خۆیان بۆ تێکۆشان و فیداکاریی ناوبراو پێشان دا و بەڵێنیان دا بۆ هەمیشە وەفادار بە ڕێبازی پیرۆزی مامۆستای ژینگەپارێزیان بمێننەوە. لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا، پەیام و بەیاننامەی چالاکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بۆکان، لە لایەن “ئەمیر پیادە” بەرپرسی گشتیی ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی “بەیان”وە پێشکەش کرا. پاشان لە درێژەی ڕێوڕەسمەکەدا هەرکام لە مامۆستایان؛ “مستەفا ئیلخانیزادە، ئەمین گەردیگلانی، شوانە و مەسعوود کوردپوور”، وێڕای دەربڕینی هەستی هاوخەمی، لەسەر کەسایەتی  مامۆستا بەدەوی وتاریان پێشکەش کرد و چالاکی و زەحمەتەکانی ناوبراویان لە بواری پاراستن و پارێزگاری لە سروشت و ژینگەی شارەکەیان بەرز نرخاند.