کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت1

ئه‌گه‌ری له‌ سێداره‌دانی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت1

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، بە “سیروان ئەحمەدپوور” خەڵکی گوندی “قەلەڕەش”ی شاری ”سەردەشت”یان ڕاگەیاندووە: لە ئەگەر وەرنەگرتنی ڕەزامەندیی بنەماڵەی کوژراوەکە، حوکمی لە سێدارەدانی جێبەجی دەکرێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “سیروان ئەحمەدپوور”، ٨ ساڵ پێش بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ، هاووڵاتییەکی كوشت بوو. ناوبراو پاش ئەو ڕووداوە دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست بە “قیساس” مەحکووم کرابوو. شایانی باسه‌، پێشتر، بنەماڵەی کوژراوەکە ڕایانگەیاندبوو، بە وەرگرتنی بڕی ١ میلیارد و ١٠٠ ملیۆن تمەن، چاوپۆشی لە جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە دەکەن.