کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ 4

بیلاته‌كلیفی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی ناوه‌ندی شنۆ 4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ ماوەی سێ ساڵە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌ ڕاگیراوه‌ و هه‌روا بیلاته‌كلیفه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عەلی عارفی” دانیشتووی شاری شنۆ ساڵی ٩٦ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و له‌ لایه‌ن دادگای ڕژیمه‌وه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. شایانی باسه‌، ئەم حوکمە دەقاودەق لە لایەن دادگای پێداچوونەوەی ورمێیه‌وه‌ پەسند کراوە و لەو کاتەوە ناوبراو لە زیندانی شنۆ ماوەی حوکمەکەی تێپەڕ دەکات و لەو ماوەیەدا، له‌ مافی مرەخەسی بێبه‌ش بووه‌.