به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی گوڵان “یاسر ئەمینی ئازەر” مۆعهلیمی قوتابخانه و خەڵکی شاری مهاباد، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی ١٥ مانگەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە کرا.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، یاسر ئەمینی ئازەر، لە مۆعهلیمانی بەشی ڕیازی قوتابخانەکانی ناوەندیی مهاباد ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٧ی مانگی گوڵانی پارهكه، له لایهن هێزهكانی ڕژیمهوه دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو ڕێکەوتی ٣٠ ههمان مانگ و پاش دوو حەفتە بەندکران، بە دانانی وهسیقهی ٥٠ میلیۆن تمهنی و بە شێوەی کاتی لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا. یاسر ئەمینی ئازەر دواجار لە مانگی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای ڕژیم له شاری مەریوان بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی وڵات” حوکمی ١٥ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.