کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان له‌ كه‌ركوك

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان له‌ كه‌ركوك 1

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مۆعه‌لیمان له‌ كه‌ركوك 1

كۆمه‌ڵێك له‌ مۆعه‌لیمانی ناڕازیی لە کەرکوک کە موچەکانیان لەسەر حکومەتی هەرێمە، ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دەستەی داکۆکیکار لە مۆعه‌لیمانی کەرکوکیش ڕایگەیاند، داوا دەکەین مانگانە لە کاتی خۆیدا موچەکانمان دابین بکرێت.

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی گوڵان، دەستەی داکۆکیکار لە مۆعه‌لیمانی ناڕازی کەرکوک ڕایگەیاند، داوا دەکەین سەرجەم ئەو موعه‌لیم و فەرمانبەرانەی سەر بەهەرێمن بگوازرێنەوە بۆ سەر حکومەتی عێراق. دەشڵێن: داواکارین هەرێم مانگانە لەکاتی خۆیدا موچەکانمان دابین بکات. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بەشێک لە مۆعه‌لیمان و كارمه‌ندانی شاری دهۆکیش، ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی گوڵان، بەهۆى دواکەوتنى موچەکانیان، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و كۆبوونه‌وه‌یەکیان لە پارکى ئازادى ئه‌مشاره‌ به‌ڕێوه‌بردبوو. بەپێى زانیارییەکان، ١٠٠ کەس لە خۆپیشاندەران له‌وانه‌ هه‌شت ڕۆژنامه‌نووس بە پاساوى نەبونى مۆڵەت لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ زۆربه‌ی خۆپیشانده‌رانی ده‌ستبه‌سه‌ر كراو له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ئازاد كراون.