به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان پاش مانگێک به سهر دهستبهسهركرانی، بە دانانی وهسیقه له زیندان ئازاد کرا.
بە پێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییەکی خەڵکی گەڕەکی تەرخانئاوای مەریوان بە ناوی “ئیسماعیل ئەردەوانی” تەمەن ٣٢ ساڵ دوای مانگێک له دەستبەسەر کران بە دانانی وهسیقه و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. ناوبراو رۆژی سێشەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ئهمساڵ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابوویەوە.