کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ له‌ عه‌فرین

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین

ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی له‌ عه‌فرین

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لەسەر رێگەی ڕاجۆ لە شاری عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک ڕوویدا و ژماره‌یه‌ك کوژرا و برینداری لێکەوتووه‌ته‌وه‌.

له‌م پێوه‌نده‌دا ئاژانسی هاوار بڵاویکردووه‌ته‌وه‌، تەقینەوەکە لەسەر رێگەی ڕاجۆ لە پشت نەخۆشخانەی جیهان ڕوویداوە، بەڵام ژمارەی کوژراو و بریندارەکان نازانرێت. ئەم تەقینەوەیە لەکاتێکد ڕوویداوه‌ کە رۆژی ٩ی ئەم مانگەش، لە ناوچەی شەرای سەربە عەفرین بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوورییه‌دا تەقیبووه‌وه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، ڕۆژی ١٤ی مارسی ساڵی ٢٠١٨ ئه‌ڕته‌شی توركییه‌ دوای دوو مانگ لە هێرشی سەربازیی بە هاوکاری بەشێک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوورییه‌ بە تەواوی عەفرینی داگیر کرد. لەو کاتەوە هه‌تا ئێستا، عەفرین له‌ كۆنتڕۆڵی توركییه‌ و گروپە چەکدارەکانی نزیک له‌م ده‌وڵه‌ته‌ دایه‌.